لە شەووڕۆژێكدا 21 كەس لە هەرێمی كوردستان بە كۆرۆنا مردوون

لەو ماوەیەدا 105 توشبووی نەخۆشییەكە چاكبوونەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوی ژمارە 215ی بڵاوكردەوە كە تایبەتە بە ئاماری (24) کاتژمێری ڕابردووی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە هەرێمی كوردستاندا.

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەكە، 5224 پشکنینی نوێ كراون كە 1792 پشكنین لە هەولێر، 662 لە سلێمانی، 212 لە گەرمیان، 2512 لە دهۆك و لە 46 پشكنین لە هەڵەبجە كراون.

وەزارەتی تەندروستی ئاشكرایكردووە كە لە شەو و ڕۆژێكدا 684 تووشبووی نوێ بە كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستاندا تۆماركراون كە 229 كەسیان لە هەولێر، 60 تووشبوو لە سلێمانی، 30 لە گەرمیان، 337 لە دهۆك و 28 كەسیش لە هەڵەبجە تووشی كۆرۆنا بوون.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا ژمارەی ئەوانە خراوەتەڕوو كە لە 24 كاتژمێردا كۆرۆنایان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە و ژمارەیان 283 كەسن و بەمشێوەیە بەسەر پارێزگا و شارەكاندا دابەشبوون:-
186كەس لە هەولێر
29 كەس لە سلێمانی
33 كەس لە گەرمیان
35 كەس لە هەڵەبجە

وەك وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكردووە، لە ماوەی 24 كاتژمێردا 21 تووشبووی كۆرۆنا لە هەرێمی كورستاندا گیانیان لەدەستداون كە دوو كەسیان لە هەولێر و 10 كەس لە سلێمانی و تووشبوویەك لە گەرمیان و هەشتیش لە دهۆك مردوون.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان جارێکی تر داوا دەکات هاوڵاتییان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵغ و دانانی ماسك و دەستکێش.

بابەتی پێشتر

فەڕەنسا داوا لە ئەوروپا دەكات سزای توركیا بدات

بابەتی دواتر

حكومەتی عێراق بەنیازە ڕێژەیەك لە موچەی فەرمانبەرانی ببڕێت

بابەتی پەیوەندیدار