ڕۆژئاوای كوردستان.. توركیا هاوكات لەگەڵ جموجوڵەكانی داعش هێرشی كرد

لەهێرشێکی تورکیا و گروپە چەكدارە گرێدراوەكانی، کە ئەمڕۆ شەممە بۆسەر ‏ڕۆژهەڵاتی عەین عیسا ئەنجامیاندا، دوو هاوڵاتی شەهیدبوون و دووانی دیکەش ‏برینداربوون، هەسەدەش پێنچ چەكداری سوریی كوشتووە.‏

هێزەکانی سوریای دیموکرات بڵاویکردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ تورکیا و گروپە چەكدارە ‏گرێدراوەكانی هێرشێکی زەمینییان بۆسەر گوندەكانی مشێرفە و جەبهەل لە ڕۆژهەڵاتی ‏عەین عیسا ئەنجامداوە، پێکدادان لەنێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و گروپە ‏چەكدارییەكان ڕوویداوە.‏

هەسەدە ئارگرایكردووە، پێنج چەکداری گروپەكانی نزیك لە توركیا کوژراون و تەرمی ‏دووانیان لای هێزەکانی سوریای دیموکراتە.‏

هەروەها بەهۆی هێرش و بۆردوومانەكانەوە دوو هاوڵاتیی مەدەنی شەهیدبوون و دووانی ‏دیكەش بریندار بوون.‏

ئەو هێرشانەی تورکیا و گروپە سورییە گرێدراوەكانی، هاوگاتە لەگەڵ هێرشی دوێنێی ‏داعش بۆسەر زیندانیی غوێران لە حەسەکە و هەڵاتنی ژمارەیەک چەکداری داعش لە ‏زیندانەکە، كە دواتر دەیانیان لێدەستگیركرانەوە و ژمارەیەكیشیان كوژران.‏

بابەتی پێشتر

لەبارەی سەرماوە شارەوانیی سلێمانی مەرجی بۆ یەکەکانی نیشتەجێبوون دانا

بابەتی دواتر

وەزارەتی کارەبا هەر کارمەندێکی ڤاکسینی وەرنەگرتبێت ڕێگای نادات بچێتەوە سەرکارەکەی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. گەسی بامبۆ داخرا

قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییەكانی كاركردن، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی گەسی بامبۆ-ی لە شەقامی سالم…
Total
0
Share