پارێزگای سلێمانی.. بۆ یەكەمجارە لە 24 كاتژمێردا كەس بە كۆرۆنا نەمرێت

بە گوێرەی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا هیچ توشبوویەكی كۆرۆنا لە سلێمانی نەمردووە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 28ی کانونی یەکەم، ئاشكرایكرد كە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 132 کەسی تر لە هەرێمی کوردستان توشی کۆرۆنا بوون.

ڕوونیشیكردەوە كە توشبووە نوێیەكان 22یان لە هەولێر و 41 لە سلێمانی و 65 لە دهۆك و 4 توشبووشیان لە گەرمیانن.

سەبارەت بەو توشبووانەی چاكبوونەتەوە، ڕاگەیاندراوەكە ئاشكرایكردووە كە 121 كەس لە هەولێر چاكبوونەتەوە، لە دهۆك 177 توشبوو چاكبوونەتەوە و لە گەرمیان 11 و لە سلێمانی 4 كەس و لە هەڵەبجە 3 كەس لە كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی ئاماری مردن بە كۆرۆنای خستووەتەڕوو و ڕایگەیاندووە، “لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تەنها دوو كەس لە هەرێمی كوردستان بە كۆرۆنا مردوون كە یەكێكیان لە هەولێر و ئەوی تریان لە دهۆك بووە، بۆ یەكەمجاریشە لە سەرەتای سەرهەڵدانی پەتای كۆرۆناوە تا ئێستا، لە ماوەی 24 کاتژمێردا لە پارێزگای سلێمانی كەس بە كۆرۆنا نەمردووە.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەژاد عەبدوڵا: لە کۆتایی ئەم مانگە بڕیاری نوێ لەسەر پرۆسەی خوێندن دەدرێت

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی، ڕایگەیاند، لەبارەی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن بڕیاری نوێ دەدرێت. نەژاد عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی،…
زیاتر ببینە

گەشتوگوزاری هەڵەبجە: نزیکەی 59 هەزار گەشتیار سەردانی هەڵەبجەیان کردووە

لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا، نزیکەی 59 هەزار گەشتیار سەردانی هەڵەبجەیان کردووە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share