تەندروستیی جیهانی ئاوڵەی مەیموونی وەک دۆخی لەناکاوی جیهانی ڕاگەیاند

لیژنەی باری لەناکاوەکانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، نەخۆشیی ئاوڵەی مەیموونی وەک دۆخی لەناکاوی تەندروستیی گشتی ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوێکی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیدا هاتووە، “بە کۆی دەنگی لیژنەی باری لەناکاوی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی گەیشتنە ئەوەی نەخۆشیی ئاوڵەی مەیموون وەک دۆخێکی لەناکاوی تەندروستیی گشتی لە جیهاندا ڕابگەیەنن”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئاوڵەی مەیموون لەسەر ئاستی جیهان بووەتە مایەی مەترسی و نیگەرانی و داواش لە وڵاتانی جیهان دەکات بۆ هەماهەنگی بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەکە.

بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی تا ئێستا 77.2 حاڵەتی تووشبوون بە ئاوڵەی مەیموون لە سەرەتای ئەمساڵەوە تۆمارکراوە و لە 102 وڵات حاڵەتەکانی نەخۆشییەکە هەن، بەوهۆیەشەوە 36 کەس گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی رووەكخۆرەكان-ە

بابەتی دواتر

بڕیارێكی نوێ لەبارەی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلەوە درا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share