ئەمشەو كاتژمێر شەش یانەی مانچستەر یونایتد لەناو یاریگای ئۆڵدترافۆرد میوانداری یانەی وێستهام دەكات.
پێش ئەو یارییە مانچستەر یونایتد حەوتەم دەبینرێت و وێستهامیش لەپلەی چوارەمدایە.
لە ڕیزەكانی یانەی مانچستەر یونایتد هەریەك لە یاریزانان سانچۆ و بیساكا و لوك شاو و لیندلۆڤ و ئیریك بایی بەهۆی پێكانەوە ناتوانن یارییبكەن.
هەردوو یاریزان ڕۆناڵدۆ و كاڤانیش لە دواین ڕاهێناندا هەستیان بە ئازار كردووە و ئەگەری یارییكردنیان كەمە.
پۆڵ پۆگباش هێشتا لە ڕووی جەستەییەوە بۆ یارییكردن ئامادە نییەو بەو پێیەی دوو مانگە بەهۆی پێكانەوە لەیارییكردن دووركەوتەوە.