كێشەكەی دێمبلی لەگەڵ بەرشلۆنە چییە؟

عوسمان دێمبلی فەڕەنسی، دەیەوێت لە یانەی بەرشلۆنە درێژە بەیاریكردن بدات، بەڵام بۆ ئەوەش داوای زیادكردنی موچە و پاداشتی كردووە.

دێمبلی بۆ مانەوە لە بەرشلۆنە دەیەوێت 20 ملیۆن یۆرۆ پاداشتی پێبدرێت، هەروەها 20 ملیۆن یۆرۆش بدرێت بە بەڕێوەبەری كارەكانی.

ئەمە جگە لەوەی مەرجی ئەوەشی هەیە موچەی ساڵانەكەی بەرزبكاتەوە.

ئیدارەی بەرشلۆنە بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ بەرزكردنەوەی موچە نین بۆ یاریزانەكانیان و ئامانجیان كەمكردنەوەی خەرجییەكانیانە.

هەربۆیە ماتیۆ ئالیمانی بەڕێوەبەری كارەكانی بەرشلۆنە جەختی كردەوە كە پێویستە دێمبلی بڕوات و یانەیەكی نوێ بۆ خۆی بدۆزێتەوە.

بڕیارە هەفتەی داهاتوو موسا سیسۆكۆ بەڕێوەبەری كارەكانی دێمبلی بگاتە بەرشلۆنە بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ ئیدارەی ئەو یانە ئیسپانیە تا بەتەواوی داهاتووی هێرشبەرە فەڕەنسییەكە یەكلاییبكەنەوە.

بابەتی پێشتر

لە سبەینێوە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

بابەتی دواتر

هەشت یاریزانی مانچستەر یونایتد بەرامبەر وێستهام یارییناكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share