ئەمڕۆ لەخول و پاڵەوانێتییە جیاوازەكاندا چەندین یاریی ئەنجام دەدرێن، یاریی لوتكەش لە خولی ئینگلتەرا لە نێوان مانچستەر یونایتد و وێستهام بەڕێوەدەچێت.
یارییەكە كاتژمێر 6ی ئێوارە لە یاریگای ئۆڵدترافۆرد ئەنجام دەدرێت.
مانچستەر یونایتد لە پلەی حەوتەمی ڕیزبەندییەو وێستهامیش چوارەمی ڕیبزەندی گرتووە.
هەر ئەمشەو لەخولی ئینگلتەرا هەردوو یانەی مانچستەر سیتی و ساوسامپتۆن ڕووبەڕووی یەكدەبنەوە.
لە ئیسپانیاش كاتژمێر 11ی شەو ئەتلەتیكۆمەدرید میوانداری ڤالانسیا دەكات.
لەخولی ئیتاڵیاش یانەی ئینتەرمیلان ئەركی ئاسانەو لە یاریگای خۆی میوانداری فینیزیا دەكات.
ئینتەر 50 خاڵی هەیە و پێشەنگەو یارییەكیش كەمتری كردووە، میلانیش 48 خاڵی هەیە و لەپلەی دووەمی ڕیزبەندیدایە.
لەخولی ئەڵمانیاش ئەمشەو دۆرتمۆند یاریی هەیە و سبەینێش بایرن میونشن.
دۆرتمۆند شەش خاڵ كەوتۆتە دوای بایرن میونشنەوەو تاكە پاڵەوانێتیش ڕكابەری تێدابكات بۆندزلیگایە.
دۆرتمۆند دەبێتە میوانی هۆڤینهایم و سبەینێش بایرن رووبەرووی هێرتابەرلین دەبێتەوە.
بەشێك لە یارییە گرنگەكانی ئەمڕۆ
خولی ئینگلتەرا
مانچستەر یونایتد – وێستهام 6:00
ساوسامپتۆن – مانچستەر سیتی 8:30
خولی ئیسپانیا
ئیشبیلیە – سێلتافیگۆ 8:30
ئەتلەتیكۆمەدرید – ڤالانسیا 11:00
خولی ئیتاڵیا
ئینتەرمیلان – فینیزیا 8:00
لازیۆ – ئەتڵەنتا 10:45
خولی ئەڵمانیا
هۆڤینهایم – بروسیا دۆرتمۆند 5:30