دۆمینەی بارسا.. دێمبیلی ئامادەیە و ڕافینیا چانسی لاوازە

بەڕێوەبەرانی یانەی بەرشلۆنە لەگەڵ عوسمان دێمبیلی فەرەنسی بە ڕێککەوتن گەیشتوون، نوێکردنەوەی گرێبەستەکەش چانسی ڕافینیای بەڕازیلی لاواز کردووە.

ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی کەتەلۆنی ئاشکرای کردووە، گفتوگۆکان بۆ نوێکردنەوەی بۆندی عوسمان دێمبیلی بەرەوپێش چووە، دوای ئەوەی موسا سیسکۆی لێپرسراوی کارەکانی ڕەزامەندی دەربڕیوە بۆ ماوەی دوو وەرز بە ڕێژەی لە سەددا 40 کەمتر لە گرێبەستی پێشوو گرێبەستی نێوانیان نوێ بکرێتەوە.

بەپێی گرێبەستی نوێ، دێمبیلی تاوەکو دوو وەرز لە بارسا بەردەوام دەبێت و لە دووشەممەی داهاتووەوە دەگەڕێتەوە، لە حاڵی جێبەجێکردنی مەرجەکانیدا ئۆتۆماتیکی وەرزێکی دیکە گرێبەستەکەی نوێ دەکرێتەوە، واتە بۆ سێ وەرز.

لە بەرامبەردا موندۆ دیپۆرتیڤۆ نووسیویەتی، دێمبیلی بەلای لاپۆرتا و هاوکارانییەوە پێشەنگە، ئەوەش چانسی گواستنەوەی ڕافینیای بۆ یانە کەتەلۆنییەکە لاواز کردووە، سەرەڕای ئەوەی چەند هەفتەیەکە لەگەڵ یانەی لیدز یونایتد و دیکۆی لێپرسراوی کارەکانی لە سەرهێڵن، بەڵام دەرگاشیان بەڕوویدا دانەخستووە.

بابەتی پێشتر

كێشەی كەمئاوی لە هەولێر چارەسەركرا

بابەتی دواتر

پزیشكێكی پسپۆر چەند زانیارییەك لەبارەی شەپۆلی نوێی كۆرۆناوە ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆدریگێز لە میلان نزیکبووەتەوە

یاریزانی کۆڵۆمبی یانەی ئێڤەرتۆن، جەیمس ڕۆدریگێز لەگەڵ یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی لەسەرهێڵە و سەرچاوەکان نوسیویانە، “نزیکە درێسی…
Total
0
Share