حەوت رێنوێنیی سەرسووڕهێنەر بۆ ئەوەی لەهەر تەمەنێكدا بە بیر تیژی بمێنیتەوە

لەگەڵ چوونە تەمەندا ئاستی یادگە و بیر رووبەڕووی دژواری دەبێتەوە، بەڵام زانكۆی هاڤارد گەیشتە حەوت رێنوێنی بۆ پارێزگاری لە بیرێكی تیژ لە هەر تەمەنێكدا بیت، وەك ئەوەی (Hindustan Times) بڵاویكردووەتەوە، ئەوانیش ئەمانەن:

1- درێژەدان بە فێربوون: شارەزایان پێیانوایە فێربوون لە تەمەن جیاجیاكاندا پارێزگاری لە هێزی یادگە دەكات و وا دەكات ئەو كەسانە رابێن لەسەر چالاكیی بیرگەیان.

2- بەكارهێنانی سەرجەم هەستەكان: چەندێك ژمارەی ئەو هەستانەی كەسێك لە فێربوونی شتێكدا بەكاریدەهێنێت زیاد بێت، ئەوەندە بەشەكانی مێشك بەشداردەبێت لە پارێزگاری لە یادگە. هەستی بۆنكردن بە یەكێك لە باشترین رێگاكان دادەنرێت بۆ بیركردنەوەی شتێك.

3- متمانە بەخۆبوون: شارەزایانی هارڤارد رێنوێنی دەكەن بە پێویستیی باوەڕبوونی كەسێك كە دەتوانێت بە ئاسانی شتی بیربكەوێتەوە. ئەو متمانەیە دەبێتە هاندەر بۆ مێشك و هاریكاری دەبێت لە پەرەپێدانی توانای یادگەی.

4- بیری ئەرێنی: بیركردنەوەی ئەرێنی دەربارەی پارێزراویی یادگە لە سەرجەم تەمەنە جیاوازەكاندا. ئەگەر كەسێك باوەڕی وایە كە دەتوانێت ئەو تێگەیشتنەی باشبكات و بیگۆڕێت بۆ كردار، هەلێكی باشتری دەبێت بۆ پارێزگاری لە تیژیی بیر و یادگەی.

5- زانیارییە بەردەستەكان: دەشێت رۆژژمێر و نەخشە و پلاندانان و لیستی بازاڕكردن و دۆسیەی نووسراوەكان و دەفتەری ناونیشان هاریكار دەبێت لە پاراستنی زانیاریی رۆتینی لە بەردەستدا. شارەزایان رێنوێنی دەكەن بە پارێزگاری لە شتومەكەكان لە شوێنی دیاریكراودا بۆ بەخێرایی بیرهاتنەوەیان.

6- دووبارەكردنەوە و لەبەركردن: شارەزایانی هارڤارد رێنوێنی دەكەن بەوەی ئەگەر كەسێك دەیەوێت، شتێكی بیربكەوێتەوە كە بیستوویەتی یان خوێندویەتی یاخود بیری لێكردووەتەوە، بە دەنگی بەرز دووبارەی بكاتەوە یان بینووسێتەوە. بەم رێگایە، دەكرێت یادگە بەهێزبكرێت.

7- دروستكردنی هۆكاری یاریدەدەر: دەكرێت كار لەسەر دروستكردنیهۆكاری یاریدەدەری یادگە بكرێت. رێگەیەكی زیرەكانەیە بۆ بیرهاتنەوەی لیستەكان. دەتوانرێت وشە یان رستە یان ئاواز یاخود چیرۆك بۆ بیرهاتنەوەی بنەمایەك یان ناوێك یان هەر شتێكی تر بەكاربهێنرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: ئەو سکچوونەی ئێستا هەیە کۆنترۆڵ نەکرێت دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی کۆلێرا

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی هۆشداری لەبارەی بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووان بە سكچوون دەدات و دەڵێت، ژمارەکە سێ هێندە بەرزبووەتەوە،…
Total
0
Share