ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان فەرمانی دامەزراندنی سێ یەكەمەكانی سەر ئاستی كۆلێج و پەیمانگاكانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵای دەركرد.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئەمڕۆ بڵاویكردەوە، بەپێی بڕیاری ژمارە 123ی ئەنجومەنی وەزیران كە لە 1ی كانونی یەكەمی 2021 دەرچووە، فەرمانی دامەزراندن بەشێوەى هەمیشەیی بۆ سێ یەکەمەکانى ساڵى خوێندنى (2016 ـ 2017) لەسەر ئاستی کۆلێژ و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرچوو.
دەشڵێت، دەرچووەكان كە ژمارەیان هەزار و 685 كەسە، لەسەر میلاکى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وەزارەتەکانى دیکە دابەشدەکرێن.
ئەگەرچی نزیكەی مانگێك و 20 ڕۆژ بەسەر دەرچوونی بڕیارەكەدا تێپەڕیووە، بەڵام ئەمڕۆ لەلایەن فەرمانگەی میدیا و زانیارییەوە ئاشكراكرا.
چاوەڕوان دەكرێت دوای تەواوكردنی ڕێككارەكان لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوری و وەزارەتی خوێندنی باڵا و دەرچوونی فەرمانی وەزاریی هەردوو وەزارەت، مامەڵەی دامەزراندنی دەرچووان لە زانكۆ و پەیمانگاكاندا دەستپێبكات.