بەفر و سەرما کێشەیان بۆ کارەبای سلێمانی دروستکردووە

هاوكاتی ئەو شەپۆلە بەفربارین و سەرمایەی ڕووی لە پارێزگای سلێمانی کردووە، کێشە بۆ هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبا دروستبووە و کارەبای سلێمانیش دەڵێت بەشێکی زۆری کێشەکان چارەسەرکراون.

لەبارەی ئەو پرسەوە سمکۆ حسێن، لێپرسرای فەرمانگەی کارەبای دەربەندیخان ڕایگەیاندووە، “ئەمڕۆ تیمەکانی هەردوو هۆبەی چاکسازیی کارەبای یەک و دووی دەربەندیخان تا توانییان کێشەی فیدەرەکانی  (1,6,19,10.3)ی سنووری قەزای دەربەندیخان چارەسەربکەن، لەگەڵ چاککردن و بەگەڕخستنەوەی (12) بگۆڕ و گۆڕینی (3) بگۆڕی سووتاو”.

کارەبای سلێمانی لەبارەی دروستبوونی کێشەیەکی دیکەوە ڕایگەیاندووە، “کێشەی محەویلەی 63MVA ی وێستگەی کەهرۆئاویی دەربەندیخان چارەسەرکراوە کە پێشتر تووشی کێشەیەک بووبوو”.

شەپۆلی بەفر و سەرما کێشەی بۆ سەرجەم فیدەرەکانی سنووری قەزای چوارتا دروستکردبوو، بەڵام کارەبای سلێمانی دەڵێت چارەسەرکراون، هاوکات کێشەى هێڵى 132 کەى ڤى-ی تاسڵوجە – دوکان چوار ڕۆژ پێش ئێستا بەهۆی سەرما و بارانەوە لەکارکەوتبوو.

بابەتی پێشتر

بەرهەم ساڵح کارنامەی 12 باڵیۆزی نوێی لە عێراق وەرگرت

بابەتی دواتر

تیمە حکومییەکان نەیانتوانیوە تەواوی ڕێگاکانی سنووری هەولێر بکەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share