خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، شەممە بەکاتی هەرێمی کوردستان

خشته‌ و کاتی یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئەمڕۆ، شەممە خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەردەوامییان دەبێت و چەندین ڕوبەڕووبوونەوەی بەهێز ئەنجامدەدرێن.

لە ئینگلتەرا یارییەکانی هەفتەی 34ی خولی نایابی ئینگلیزی “پریمەرلیگ” ئەنجامدەدرێن، لە گرنگترینیاندا یانەی مانچستەر سیتی لەدەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی کریستاڵ پاڵاس، هەروەها چێڵسی لە ستامفۆرد بریدج میوانداری فولهام دەکات.

یانەکانی خولی پلە یەکی ئیسپانیا “لالیگا” بەهەمان شێوە ڕوبەڕووبوونەوەکانی هەفتەی 34 ئەنجامدەدەن.

یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر ئیڵچی یاریدەکات، هەروەها ڕیاڵ مەدرید یاریەکی بەهێز لە دی ستیفانۆ ستادیەم بەرامبەر ئوساسۆنا دەکات.

لە ئیتاڵیاش کێبڕکێکانی هەفتەی 34 بەردەوامییان دەبێت، یانەی ئینتەرمیلان لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر کرۆتۆنی دەوەستێتەوە و میلانی ڕکابەری لە یاریگای خۆیدا ڕوبەڕووی بینیڤێنتۆ دەبێتەوە.

 

پریمەرلیگ (هەفتەی 34)

کریستاڵ پاڵاس – مانچستەر سیتی (2:30)

برایتۆن – لیدز یونایتد (5:00)

چێڵسی – فولهام (7:30)

ئێڤەرتۆن – ئەستۆن ڤێلا (10:00)

 

لالیگا (هەفتەی 34)

ئیبار – دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس (3:00)

ئیڵچی – ئەتلەتیکۆ مەدرید (5:15)

هوێسکا – ڕیاڵ سۆسیداد (7:30)

ڕیاڵ مەدرید – ئوساسۆنا (10:00)

 

کالچیۆ (هەفتەی 34)

هیلاس ڤیرۆنا – سپیزیا (4:00)

کرۆتۆنی – ئینتەرمیلان (7:00)

میلان – بینیڤێنتۆ (9:45)

 

لیگا 1 (هەفتەی 35)

پاریس سان جێرمان – لانس (6:00)

لیل – نیس (10:00)

 

دی ئێف بی پوکاڵ (جامی ئەڵمانیا – نیوەی کۆتایی)

دۆرتمۆند – هوڵشتاین کیڵ (9:30)

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پێشمەرگە گلەیی لە بوونی بۆشایی ئەمنی هەیە

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: پێویستە کاربکەین بۆ ئە‌وە‌ی ئافاتی داعش بنبڕبكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نیوکاسڵ لە تورامی بچووک نزیکبووەتەوە

یانەی نیوکاسڵ لە واژۆکردنی گرێبەستی مارکۆس تورام، هێرشبەری هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی بوروسیا مونشنگلادباخ نزیکبووەتەوە. خاوەنە سعوودییەکانی یانەی…
Total
0
Share