لەڕێی بۆمبی دەستییەوە نوسینگەی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە كەركوك هێرشیكرایەسەر.
پەیامنێرمان لە شاری كەركوك پێی ڕاگەیاندین، ئێوارەی ئەمڕۆ نوسینگەی شاخەوان عەبدوڵا، جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە گەڕەکی تەپەی ڕەحیمئاوای شاری کەركوك بە بۆمب هێرشیكرایەسەر.
پۆلیسی کەرکوک دەڵێت، بۆمبەکە لەڕێگەی ئۆتۆمبێلێکی نەناسراوە فڕێدراوەتە نوسینگەكەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
دوابەدوای ڕووداوەكە هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە ناوچەكە و لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە.