نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، کە حەوت ساڵی ڕابردوو گەرمترین ساڵەکانی مێژوو بوون، لەناویشیاندا ساڵی 2021 گەرزمترین ساڵ بووە.
ڕێکخراوی جیهانی بۆ پێوانی کەشوهەوای سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، “حەوت ساڵی ڕابردوو کە لە ساڵی 2015ـەوە دەستپێدەکات گەرمترین ساڵەکان بوون”.
ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، کە لەناو ئەو حەوت ساڵەدا 2021 گەرمترین ساڵ بووە، هەروەها گەرمترین ساڵیش بووە کە تائێستا تۆمارکراوە.
ڕێکخراوەکە پشتی بە دیاردەی “لانینا” بەستووە، کە گۆرانکارییەکانی ناڕێکخراوی گەردەلول و پلەکانی گەرمین کە لە زەریای هێمنەوە ڕوودەدات و کاریگەریی لەسەر پلەکانی گەرما لەسەرتاسەری جیهاندا دەبێت.