(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید “دێربی بچووک”ی بردەوە و گەڕایەوە لووتکە

یانەی ڕیاڵ مەدرید بردنەوەیەکی زەحمەت و لە هەمان کاتدا گرنگی بەرامبەر یانەی خیتافی تۆمارکرد.

ئەمشەو شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی هەشتەمی خولی ئیسپانیا، یانەی خیتافی لە یاریی دێربیی بچووکی شاری مەدریددا لە یاریگای “کولسیۆم ئالفۆنسۆ پێرێز” میوانداریی یانەی ڕیاڵ مەدریدی کرد.

یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی کارلۆ ئەنچیلۆتی کۆتاییهات.

گۆڵەکەی “لۆس بلانکۆس” لە خولەکی سێ لەلایەن ئیدێر میلیتاو-ەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانە مێژووییەکەی مەدرید ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 22 و بە شێوەیەکی کاتی گەڕایەوە بۆ پلەی یەکەمی ڕیزبەندیی یانەکانی لالیگا، یانەی خیتافی ڕکابەریشی بە حەوت خاڵەوە بۆ پلەی 16 دابەزی.

بابەتی پێشتر

بڕیارێك لەبارەی كێش و باڵای پلەداران لە هێزە ئەمنییەكاندا درا

بابەتی دواتر

دوای حكومەت یەكێتی هەوڵەكانی دەستپێدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بایرن جارێکی دیکه‌ به‌رشلۆنه‌ی کوتا به‌زه‌ویدا و چێڵسی و یوڤی براوه‌بوون

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، شه‌ش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیکه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، بایرن میونشن باڵاده‌ستی به‌رامبه‌ر به‌رشلۆنه‌ نیشاندا و چێڵسی…
Total
0
Share