پاپا فرانسیس هاوکاری دەگەیەنێتە کۆچبەرانی بیلاڕوسیا

ڤاتیکان ڕایگەیاند، پاپا فرانسیس بڕی 100 هەزار یۆرۆ “113 هەزار دۆلار”ی بۆ ‏هاوکاریکردنی کۆچبەرانی سنووری بیلاڕوسیا دابینکردووە.‏

وەزارەتی پەرەپێدانی مرۆیی ڤاتیکان، کە بەشێکی تایبەتە بە کاروباری پەنابەران، لەسەر ‏بڕیاری پاپا فرانسیس بڕی 100 هەزار یۆرۆی وەک هاوکاری بۆ کۆچبەرانی سنووری ‏بیلاڕوسیا و پۆڵەندا دابینکرد.‏

وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوکارییەکە لەڕێگەی ڕێکخراوی کاریتاسی ‏پۆڵەندییەوە دەگەیەنرێتە کۆچبەران، کە ڕێکخراوێکی ناحکومییە و کار لەسەر ‏ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی کۆچبەران دەکات.‏

ئێستا هەزار کۆچبەر، کە زۆرینەیان عێراقین لە سنوورەکانی بیلاڕوسیان، کە لە چەند ‏مانگی ڕابردووەوە بەمەبەستی پەڕینەوە بۆ وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا بەناو خاکی ‏بیلاڕوسیا و پۆڵەندادا، چوونەتە سنوورەکانی ئەو دوو وڵاتە.‏

بابەتی پێشتر

بۆریى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان ته‌قییه‌وه‌‏

بابەتی دواتر

ته‌قینه‌وه‌ى بۆریی نه‌وتى هه‌رێم نرخى نه‌وتى له‌ جیهاندا به‌رزكرده‌وه‌‏

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share