بۆریى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان ته‌قییه‌وه‌‏

کۆمپانیای بۆتاشی سەرپەرشتیاری بۆرییە نەوتییەکانی تورکیا ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو ‏بەهۆکارێکی نادیار بۆری نەوتی هەرێمی کوردستان تەقیوەتەوە، بەوهۆیەشه‌وه‌ ‏هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جەیهان ڕاگیراوە.‏

به‌پێی هه‌واڵی میدیاى فه‌رمى توركیا، شه‌وى ڕابردوو له‌ شارۆچكه‌ی “پازارجک”ى سه‌ربه‌ ‏پارێزگای مه‌ڕه‌ش لە باكووری كوردستان، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ى ئەو بۆرییەی نه‌وتى هه‌رێمى ‏كوردستان دەگوازێتەوە، ڕێگای نێوان هەردوو پارێزگای مه‌ڕه‌ش و عه‌نتاب به‌ڕووی ‏هاتوچۆدا داخرا.‏

باسی له‌وه‌شكردووه‌، به‌هۆكارێکی نادیار ته‌قینه‌وه‌ له‌و بۆرییه‌ نه‌وته‌دا ڕوویداوه‌ و ‏تیمه‌كانیش ده‌ستبه‌جێ هه‌نارده‌كردنى نه‌وتیان ڕاگرتووه‌ و نزیكترین قفڵه‌كانیان له‌ شوێنی ‏ڕووداوه‌كه‌ گرتووەتەوە.‏

عومه‌ر فاروق جۆشكون، پارێزگاری مه‌ڕه‌ش، له‌باره‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ و مه‌ترسییه‌كانی ‏ڕایگه‌یاندووه‌، “له‌ ئێستادا هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون نییه‌”.‏

جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه‌، تا ئێستا هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه‌ نه‌زانراوه‌.‏

بابەتی پێشتر

لە هەولێر شەش سەرۆك شارەوانی دەگۆڕدرێن و سیان دووردەخرێنەوە

بابەتی دواتر

پاپا فرانسیس هاوکاری دەگەیەنێتە کۆچبەرانی بیلاڕوسیا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share