وەزارەتی شارەوانیی هەرێم هەر شەش سەرۆک شارەوانییەكەی هەولێر دەگۆڕێت، ژمارەیەك بەڕێوەبەر و بەرپرس و فەرمانبەری دیكەش دووردەخرێنەوە، بەشێك لە دوورخستنەوەكان پەیوەندیی بە گەندەڵی و كەمتەرخەمییەوە هەبووە.
سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بۆ تۆڕی میدیایی ئێستای ئاشکراکرد، سەرۆکی هەر شەش شارەوانییەکەی هەولێر دووردەخرێنەوە و كەسانی دیكە لە شوێنیان دادەنرێن، هەروەها بەرێوەبەرایەتییەکانی خزمەتگوزاریی پارکەکانیش دەگۆڕدرێن، کە ئەم گۆڕانکارییانە بەڕێوەبەرەکانی ئەندازەی پارکەکان و بەڕێوەبەری فەرمانگەی پارکی سامی عەبدولرەحمانیش دەگرێتەوە.
بەوتەی سەرچاوکەی شارەوانیی هەولێر، چەند فەرمانبەرێکی شارەوانییەکانیش لەسەر دەستێوەردان لە کاروباری شارەوانییەکان و گەندەڵی، لە شوێنەکانی خۆیان گواستراونەتەوە.