تا ئێستا قائانی و سەدر کۆنەبوونەتەوە

قائانی سەردانی نەجەف و مەزاری باوكی سەدریشی كردبوو، بەڵام سەدری نەبینیوە.

وەک هەمیشە لە ڕووداوە گەورە و چارەنووسازەکاندا ئێران بەهێزترین کەسی خۆی لەدەرەوەی سنوورەکەی بۆ عێراق دەنێرێت، ئێستا ئیسماعیل قائانى، فه‌رمانده‌ى فەیلەقی قودسى سه‌ر به‌ ‏سوپاى پاسدارانى ئێران دەیەوێت ماڵی شیعە بۆ حکومەتی داهاتوو ڕێکبخات.

چەند ڕۆژێكە ئیسماعیل قائانی لە عێراقە، سەركردەكانی چێوەی هەماهەنگیی بینیوە، بەڵام ‏سەدر دیداری لەگەڵ فەرماندە ئێرانییەكە ڕەتكردووەتەوە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی قائانی لە ‏نەجەف بووە و سەردانی مەزاری باوكی سەدریشی كردووە.‏

وەک هەمیشە لە ڕووداوە گەورە و چارەنووسسازەکاندا، ئێران بەهێزترین کەسی خۆی لە ‏دەرەوەی سنوورەکەی بۆ عێراق دەنێرێت، ئێستا ئیسماعیل قائانى، فه‌رمانده‌ى فەیلەقی ‏قودسى ‏سوپاى پاسدارانى ئێران دەیەوێت ماڵی شیعە بۆ حکومەتی داهاتوو ڕێکبخات.‏

قائانی لەگەڵ بەرپرسانی چێوەی هەماهەنگی کۆبووەتەوە، بەڵام دوای چەندجارێک ‏هەوڵدان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر، هێشتا دیدارەکە ‏ئەنجام نەدراوە و دواکەوتن و نەکردنی دیدارەکەش پەیوەستە بە خواستی سەدرەوە.‏

سەرچاوەیەک نزیک لە ماڵی شیعەکانەوە بە بی بی سی ڕاگەیاندووە، قائانی لە شاری ‏نەجەف دووجار داوای دیداری کردووە لەگەڵ سەدر، بەڵام ڕەتکراوەتەوە.‏

ئێستا ئیسماعیل قائانی نائومێدە لەوەی بە چێوەی هەماهەنگی حکومەت دروستبکات، بۆیە ‏لەگەڵ ئەوەدایە کە بەشێک لە چێوەی هەماهەنگی بچنە پاڵ سەدرەوە بۆ پێکهێنانی ‏حکومەت لە داهاتوودا.‏

دوێنێ ئەحمەد موسەوی، سەركردە لە چێوەی هەماهەنگی چەتری كۆكەرەوەی هێزە ‏شیعییەكان جگە لە ڕەوتی سەدر، ‏ڕایگەیاند، كۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێت، دەشێت ‏بەشێك لە چێوەی هەماهەنگی بچێتە ناو حكومەتەوە و قبوڵی كەمترین زیان بكرێت، ‏بەمەرجێك ئەو بەشەی بەشداری لە حكومەتدا ناكات و ئەوەی لەناو حكومەتدایە لە چێوەی ‏هەماهەنگی، یەك كوتلەی كاركردن بێت لەناو ئەنجومەنی نوێنەراندا.‏

بابەتی پێشتر

بەغداد.. ئەوەی كڵاوی لەسەركردبێت یان دەمامكی پۆشیبێت لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكرێت

بابەتی دواتر

هەر کۆچبەرێکی کورد لە یۆنانەوە بگەڕێتەوە بڕی هەزار یۆرۆی پێدەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share