کەرکوک.. کوژرانی 16 تیرۆریستی داعش ڕاگەیاندرا

لیوا یەحیا ڕەسول، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، کوژرانی 16 تیرۆریستی داعشی لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانیان لە کەرکوک ڕاگەیاند.

لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق بە پاڵپشتی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان لەکەرکوک ئەنجامیانداوە، توانراوە مۆڵگەیەکی چەکدارانی داعش لە ناوچەکانی زغەیتوون و خەناجری سەر بەناحیەی ڕەشادی قەزای حەویجەی سەر بە پارێزگای کەرکوک خاپوور بکەن.

بە پێی زانیارییەکان، ئۆپەراسیۆنەکە لە شەوی ڕابردوو تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەردەوام بووە و وتەبێژی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لەم بارەیەوە ڕایگەیاندوە کە لە ئۆپەراسیۆنەکاندا 16 چەکداری سەربە تیرۆریستانی داعش کوژراون کە بەشێکیان لە حەشارگەکانیان دابوون و بەشێکیان لە کاتی ڕاکردندا پێکراون.

ئۆپەراسیۆنەکە بە پشتیوانی ئاسمانی هێزەکانی هاوپەیمانان ئەنجام دراوە.

بە وتەی لیوا یەحیا ڕەسول لە ئۆپەراسیۆنەکەدا هەروەها دەستبەسەر چەندین چەکی سوک و مامناوەندی و بەڵگەنامەدا گیراوە.

لەلایەکی ترەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی لەکەرکوک ڕاگەیاند، “گۆڕانکاری لەنێو هێزە عێراقییەکان لەکەرکوک ئەنجامدراوە و هێزەکانی لیوای 61 له‌ نەخۆشخانەکانی نێو شاری که‌رکوک پاشەکشەیان کردووە و لەجێی ئەوانیش هێزه‌کانی پۆلیسی ناوخۆ چونەته‌ شوێنه‌کانیان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ وەفدێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد دەکات

بەمەبەستی چۆنیەتیی جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا، وەفدێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد دەکات. بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک، بڕیارە ئەمڕۆ…
زیاتر ببینە

شیروان میرزا: عێراق چاوی لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمە بۆ ناردنی مووچە

ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەموو چاوەکان لەسەر کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانن. شیروان میرزا، ئەندامی…
Total
0
Share