مۆرینیۆ کشایەوە و بەڕازیل چاوی لە زێدانە

بەهۆی فشارەکانی ئیدارەی یانەی ڕۆما-وە، جوزێ مۆرینیۆ پۆستی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیلی ڕەتکردووەتەوە.

دوای ئەوەی کارلۆس ئالبێرتۆی یاریدەدەری پێشووی مۆرینیۆ ڕایگەیاند، کە لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیلەوە داوای مۆرینیۆ کراوە و جەمسەرەکان نزیکن لە ڕێککەوتنەوە، ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی ئیسپانی بڵاویکردەوە، کە “سپێشەڵ وەن” بڕیاریداوە لە ڕۆما بەردەوامبێت و جێگەی “تیتی” نەگرێتەوە.

بەپێی سەرچاوەکە، فیدراسیۆنی بەڕازیل ئامانجی دابینکردنی ڕاهێنەرێکی بیانییە، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ چەندینێکی دیکە دانوستاندنیان دەستپێکردووە، لە ئێستادا سەرنجی تەواویان خستووەتە سەر زینەدین زێدانی فەرەنسی و ڕاهێنەری پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدرید.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 (ڤیدیۆ) ئاتالانتا له‌ ئالیانز ستادیه‌م سێ خاڵی له‌ یوڤی داماڵی

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 14ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ئاتالانتا بێرگامۆ سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر یوڤانتۆس تۆمارکرد.…
Total
0
Share