لە نێوان زێدان و مارسێلۆ چی ڕوودەدات؟

بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی غەڕناتە، زینەدین زێدان بانگهێشتی مارسێلۆی بەرازیلی نەکرد، ئەم بڕیارەش لەنێو میدیاکانی ئیسپانیا سەدایەکی بەهێزیدایەوە.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی نوسیویەتی، هیچ کێشەیەکی تایبەتی لەنێوان زێدانی ڕاهێنەر و مارسێلۆی یاریزانیدا ڕووینەداوە، بەڵکو بەهۆی کەمتەرخەمی لە جێبەجێکردنی وردەکارییە تاکتیکییەکان، ڕاهێنەر بڕیاریداوە بەرگریکارەکە چەپلەرەکە بانگهێشتی یاری غەڕناتە نەکات.

بەپێی سەرچاوەکە، مارسێلۆ بە شێوەیەکی ئاسایی ڕاهێنانەکانی ئەنجامداوە و هیچ کێشەیەکی نەبووە، بەڵام لە ڕاستیدا بێزارە لەوەی لەم وەرزەدا سوودێکی ئەوتۆی بە ڕیاڵ مەدرید نەگەیاندووە، هەروەها فێرلاند مێندی پێگەکەی لێسەندووە و لە ئێستاشدا میگێل گوتیرێز توانیویەتی پێگەی بەرگریکاری دووەمی لێزەوت بکات.

هەموو ئەمانە لەکاتێکدایە کە خودی زێدان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، کە مارسێلۆ هەستی بە ئازاری پێیەکانی کردووە و لەبەر ئەو هۆکارە لە پێکهاتەکەیدا بانگهێشتی نەکردووە.

مارسێلۆ تەمەنی گەیشتووەتە 33 ساڵ و توانا هونەریی و جەستەییەکانی ساڵانی ڕابردووی لەدەستداوە، بۆیە زێدان هەنگاو بە هەنگاو لە پێکهاتەی یەکەم دووریدەخاتەوە و گوتیرێز بۆ پێگەکەی ئامادەدەکات، بڕیارەکەشی جێگەی ڕەزامەندی هاندەران و تەنانەت ئیدارەی لۆس بلانکۆس بووە.

مارکا دووپاتیدەکاتەوە، بەدەر لە کێشە تەکنیکییەکان، زێدان و مارسێلۆ پەیوەندی نێوانیان نایابە و هیچ کێشەیەکی تێدانییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌ هاتریکی لیڤاندۆڤیسکی، بایرن بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر کولن تۆمارکرد

یانه‌ی بایرن میونشن ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی 19ی خولی ئه‌ڵمانیای به‌رامبه‌ر کولن ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ش به‌ بردنه‌وه‌ی باڤارییه‌کان کۆتاییهات. ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌،…
Total
0
Share