توركیا بۆردومانی ئامێدی دەكات

فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا زنجیرە چیای مەتینا لە نزیك گوندی گوهەرزێ لە رۆژهەڵاتی قەزای ئامێدی بۆردومان دەكات.

بەپێی زانیارییەكان، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا زنجیرە چیای مەتینا و كەمتر لە یەك كیلۆمەتری لە گوندی گوهەرزێ لە دەڤەری نهێلی لە روژهەڵاتی قەزای ئامێدی بۆردومانكردووە و تائێستاش فڕۆكەكانی توركیا بە ئاسمانی ناوچەكەدا دەسووڕێنەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، تائێستا زەرەر و زیانەكانی بۆردومانەكە نەزاندراون، بەڵام ترس و دڵەراوكێیەكی زۆری لای دانیشتووانی ئەو ناوچانە دروستكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەڵبەندی دووی رێكخستنی كەركوكی یەكێتی: ئەو لایەنانەی رێگای كەركوك – هەولێر_یان داخستووە دۆستەكانی  پارتین

مەڵبەندی دووی رێکخستنی کەرکوکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەو لایەنانەی ئێستا رێگای سەرەكی كەركوك – هەولێر_یان، داخستووە، دۆستەكانی …
Total
0
Share