(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ به‌سێ گۆڵ سێ خاڵی له‌ برێنتفۆرد داماڵی و گه‌ڕایه‌وه‌ پله‌ی دووه‌م

یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 22ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی برێنتفۆرد بووه‌وه‌، یارییه‌ ئاگرینه‌که‌ به‌بردنه‌وه‌ی سوورپۆشه‌کان کۆتاییهات.

ئەمڕۆ یه‌کشەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی 22ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی لیڤه‌رپوڵ له‌یاریگای ئانفێڵد ڕۆدز به‌بێ محه‌مه‌د سه‌ڵاح و سادیۆ مانی میوانداریی برێنتفۆردی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوه‌ڵام له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ستێره‌کانی یۆرگن کلۆپ کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی لیڤه‌رپوڵ له‌ خوله‌که‌کانی 44، 69، 77 له‌لایه‌ن فابینیۆ، چامپه‌رلین، تاکومی مینامینۆوه‌ تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، لیڤه‌رپوڵ بەکۆکردنه‌وه‌ی 45 خاڵ‌ گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی خولی نایابی ئینگلته‌را، هه‌روه‌ها یانه‌ی برێنتفۆرد به‌ 23 خاڵه‌وه‌ له‌پله‌ی 14دا به‌ناجێگیری مایه‌وه‌.

بابەتی پێشتر

زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ سوپاسى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى ده‌كات

بابەتی دواتر

بەهۆی سەرما و بەفرەوە سبەی لە هەندێک قۆناغی خوێندن لە سلێمانی کرایە پشوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هالاند ئامادەیە

تیمی پزیشکی یانەى مانچستەر سیتی پێیوایە هالاند بۆ یارییەکەى ئارسیناڵ ئامادە دەبێت. هالاند لە یارییەکەى ئەستۆن ڤیلا توشی…
Total
0
Share