زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ سوپاسى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى ده‌كات

سه‌رۆكى زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌پاى چاره‌سه‌ركردنى كێشەی زانكۆ و بەشەناوخۆییەكانى زانكۆكه‌یان سوپاسی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى ده‌كات.

پرۆفیسۆر مه‌هاباد كامل عه‌بدوڵڵا، سه‌رۆكى زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ نووسراوێكدا كه‌ سوپاس و پێزانینى ئاراسته‌ى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى كردووه‌ ده‌ڵێت، “لە پای دڵسۆزیی و خه‌مخۆریتان بۆ كێشه‌ و گرفته‌كانى خوێندكاران و بەدەمەوە هاتنتان بۆ چارەسەركردنی كه‌موكورتییه‌كانى به‌شه‌ناوخۆییه‌كان، زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ سوپاس و پێزانین ئاراستەی به‌ڕێزتان ده‌كات”.

له‌به‌شێكى دیكه‌دا سه‌رۆكى زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ڵێت، “هیوادارین هه‌میشه‌ سه‌ركه‌وتووبن پاڵپشت و پشتیوانمان بن بۆخزمه‌تكردن و پێشخستنى زانكۆكه‌مان.”

ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌دێت، پێشتر بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى بڕیاریدا كێشه‌و داواكارییه‌كانى سه‌رجه‌م زانكۆكانى سنووریی پارێزگاكانى سلێمانى و هه‌ڵبجه‌ و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكانى ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان و قه‌زاكانى دیكه‌ چاره‌سه‌ر بكات.

بابەتی پێشتر

دەنگی تەقینەوەکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چی بوو؟

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ به‌سێ گۆڵ سێ خاڵی له‌ برێنتفۆرد داماڵی و گه‌ڕایه‌وه‌ پله‌ی دووه‌م

بابەتی پەیوەندیدار
Total
19
Share