(ڤیدیۆ) مان سیتی بە (77) خولەک گەورەی ئەڵمانیای کوتا بەزەویدا

ئەمشەو سێشەممە، دوو یاریی چوونی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەنجامدران، مانچستەر سیتی و ئینتەر میلان سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.

لە یارییەکی بەهێزدا، یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی لە یاریگای “ئیتیحاد” میوانداریی بایرن میونشنی ئەڵمانی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی پێپ گواردیۆلا کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “سیتیزنس” لە خولەکەکانی 27، 70، 77 لەلایەن ڕۆدریگۆ هێرناندێز و بێرناردۆ سیلڤا و ئێرلینگ هالاندەوە تۆمارکران.

لە یارییەکی دیکەدا، یانەی بەنفیکای پۆرتوگالی لە یاریگای “دا لوز” میوانداریی ئینتەر میلانی ئیتاڵی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی سیمۆنی ئینزاگی کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “نێراتزۆری” لە خولەکەکانی 51، 82 لەلایەن نیکۆلۆ بارێلا و ڕۆمێلو لوکاکو (پەناڵتی) تۆمارکران.

ئەنجامە تۆمارکراوەکە بۆ مانچستەر سیتی یەکلاکەرەوەبوو، بەوپێیەی لە یاریی گەڕانەوەدا پێویستیان بە بردنەوە نییە، یەکسانبوون و تەنانەت دۆڕاندنیش بە ئەنجامی (2-0) بە قۆناغی نیوەی کۆتاییان دەگەیەنێت، بە هەمانشێوە ئینتەر میلان لە یاریگای خۆیدا چانسی سەرکەوتنی زیاترە، هەر ئەنجامێکی بردنەوە و یەکسانبوون، تەنانەت دۆڕاندن (1-0) بلیتی نیوەی کۆتایی مسۆگەردەکات.

بابەتی پێشتر

سبەی لە پارێزگای كەركوك پشووە

بابەتی دواتر

هەڤاڵ ئەبوبەكر چاویكەوت بە مەزهەری خالقی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیڤەرپوڵ تەنها بە نونێزەوە ناوەستێت

ئیدارەی یانەی لیڤەرپوڵ هەوڵەکانی بە ئاراستەی مارکۆ ئاسینسیۆ، ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەستپێکردووە. بەپێی زانیارییەکانی “دەیلی ئێکسپرێس”، داروین…
Total
0
Share