فوئاد حسێن: چاوەڕوانی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی كۆچبەرانین لە لیتوانیاوە

ژمارەیەك كۆچبەر لە چاوەڕوانی گەڕانەوەدا

وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ژمارەیەك هاوڵاتیی عێراقی لە لیتوانیان و هەوڵ بۆ گەیشتنە ئەوروپا دەدەن و ئەوەشی وت، حكومەت چاوەڕوانی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەیانە.

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ لەمیانەی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ گابریلیۆس لاندسبێرگیس-ی هاوتا لیتوانییەكەی لە بەغداد ڕایگەیاند، “وتوێژەكانمان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی لیتوانیا ڕوون و ڕاشكاو بوون، ئەمە جاری چوارەمە دیدار دەكەین”.

وتیشی، سەرەڕای پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات، باسمان لە پرسی كۆچی عێراقییەكان لە ماوەی ئەمساڵ و ساڵی ڕابردوودا كرد بۆ بیلاڕوسیا و دواتر لیتوانیا و پۆڵۆنیا.

فوئاد حسێن ئەوەشی خستەڕوو، بە هاوكاریی وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا و لیتوانیا، توانیویانە چوار هەزار عێراقی بگەڕێننەوە كە لە سنوورەكانی بیلاڕوسیا – لیتوانیا گەمارۆدراو مابوونەوە.

وتیشی، “تائێستا ژمارەیەك عێراقی لە لیتوانیا هەن، چاوەڕوانی بڕیاریانین بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەیان بۆ بەغداد”.

بابەتی پێشتر

پێرێز و لاپۆرتا لەبارەی هالاندەوە خۆیان یەکلاییکردووەتەوە

بابەتی دواتر

وەزیرێكی پێشوو پێكهێنانی هاوپەیمانییەكی نوێ لە عێراق ڕادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share