سەرکردەی یەکێک لە گروپەکانی سەر بە حەشدی شەعبی کوژرا

ئەمڕۆ لە بۆردومانێکدا لە بەغداد جێگری فەرماندەی بزووتنەوەی نوجەبا کە یەکێکە لە گروپە چەکدارییەکانی سەر بە حەشدی شەعبی کوژرا.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ بارەگای بزووتنەوەی نوجەبای سەر بە لیوای 12 ی حەشدی شەعبی لە بەغدادی پایتەخت کراوەتەوە ئامانج.

ئاشکراشیانکرد، جێگری فەرماندەی بزووتنەوەکە کوژراوە، هێزە ئەمنییەکان و ئەمبوڵانس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.

تا ئێستا دامەزراوە فەرمییەکان هیچ لێدوانێکیان لەبارەی رووداوەکەوە نەداوە، بەڵام سەرچاوە نافەرمییەکان هێزەکانی ئەمریکا بە ئەنجامدانی هێرشەکە تۆمەتباردەکەن.

بابەتی پێشتر

سەرنووسەری رۆژنامەیەكی پارتی رەخنە لە نەقیبی رۆژنامەنووسان دەگرێت

بابەتی دواتر

خۆپیشاندانی دانیشتووانی ناحیەی خەلەکان بەردەوامە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share