پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی دوو كەس ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، بە دزینی پارە و جەگی بەستنی سەقف تۆمەتبارن.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، پاش تۆماركردنی سكاڵای هاوڵاتییه‌ك كه بڕی هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی لێدزراوه، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد و دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه و ده‌ستگیربكرێت.
تۆمه‌تبار (ب.ئـ.ب) له‌دایكبووی 1998 به بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 443 له یاسای سزادان ڕاگیراوه، وەك ئەوەی پۆلیس دەیڵێت، ئاماژەی بەوەشدا، تۆمه‌تبار دانیناوە به تاوانه‌كه‌یدا، جگە لەوەی له‌سه‌ر دۆسیه‌یه‌كی دیكه و به‌پێی مادده‌ی 428 له بنكه‌ی پۆلیسی به‌كره‌جۆ سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركراوه و داواكراو بووه.
پۆلیسی سلێمانی ڕوونیشیكردووەتەوە، له‌لایه‌كی دیكه‌وه پاش چاودێریكردن و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك كه بڕێكی زۆر جه‌گی به‌ستنی سه‌قفی دزیبوو، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد و دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر تۆمه‌تبار (ئـ.ع.س) له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی نووسینگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه‌وه ده‌ستگیركرا.
تۆمه‌تبار دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه و له‌ئێستادا به بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 444 له یاسای سزادان ڕاگیراوه.