وەزارەتی پەروەردە لەبارەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم بڕیاریدا

وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا لەو خوێندنگانەی بەهۆی بایکۆتەوە تاقیکردنەوەی نیوەی وەرزیان ئەنجامنەداوە، تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز لەسەر 80 نمرە ئەنجامبدەن.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی پەروەردە کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە کە تایبەتە بە مامەڵەکردن لەگەڵ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم، ئەو خوێندکارانەی نمرەی هەڵسەنگاندنی نیوەی وەرزیان هەیە، پێویستە تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز لەسەر 60 نمرە ئەنجامبدەن، ئەو خوێندکارانەشی تاقیکردنەوەی نیوەی وەرزیان ئەنجامنەداوە لەسەر 80 نمرە تاقیکردنەوە ئەنجامدەدەن.

هەر لە نووسراوەکەدا هاتووە، ئەو خوێندکارانەی تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز ئەنجامدەدەن، بۆ وەرزی دووەم لەسەر هەمان ساڵنامەی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە بەردەوام دەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆڵبەرێکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە کوژراوە و کەسێکی دیکە ئەشکەنجە دراوە

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویانکردەوە، کۆڵبەرێکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی تورکیاوە کوژراوە و کۆڵبەرێکی دیکە ئەشکەنجەی…
Total
0
Share