بڕیاری کۆتایی.. دیۆکۆڤیچ دیپۆرت دەکرێتەوە

بەبڕیاری دادگای مێلبۆرن لە ئوسترالیا، نۆڤاک دیۆکۆڤیچی ئەفسانەی تێنسی سەرزەوی دیپۆرتی وڵاتەکەی (سڕبیا) دەکرێتەوە.

دوای ئەوەی بۆ جاری دووەم لەلایەن دەسەڵاتی ئوسترالیاوە لە هۆتێلێکی تایبەت دەستبەسەرکرا، پارێزەرانی نۆڤاک دیۆکۆڤیچی ئەستێرەی ناوداری تێنسی سەرزەوی و یەکەمی ڕیزبەندیی یاریزانانی جیهان، جارێکی دیکە لەبەردەم دادگای مێلبۆرن ئامادەبوون بۆ پێداهەڵچوونەوە بە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی (ڤیزا)ی یاریزانەکە.

کەمێک پێش ئێستا، دادگا مکوڕبوونی خۆی بەرامبەر بە بڕیاری حکومەتی ئوسترالیا نیشاندا، هاوپێچ لەگەڵ هەڵوێستی دادوەردا بڕیاردرا بە دیپۆرتکردنەوەی یاریزانەکە بۆ وڵاتی سڕبیا.

بڕیارەکەی دادگا لەڕووی بازرگانی و وەرزشییەوە کاریگەریی لەسەر پاڵەوانێتی کراوەی ئوسترالیا دەبێت، کە یەکێکە لە پاڵەوانێتییە گەورەکانی “گراند سلام”، بەڵام وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی ئوسترالیا بەدروست لەقەڵەمیدەدات و یاریزانەکەش کە ڤاکسینی وەرنەگرتووە، بە مەترسی گەورە بۆسەر تەندروستیی وڵات وەسف دەکات.

بەپێی زانیاریی سەرچاوە بیانییەکان، لەچەند کاتژمێری داهاتوودا خشتەی یارییەکانی کراوەی ئوسترالیا بەبێ ناوی “نۆلیتۆ” بڵاودەکرێتەوە.

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی دوو كەس بە تۆمەتی دزی دەستگیركران

بابەتی دواتر

مشتومڕێکی توند لەگەڵ سیناتۆرێك داهات و مووچەی فاوچی ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هالاند نەخشەی پریمەرلیگ دەگۆڕێت

ئێرلینگ هالاندی نەرویجی لەم وەرزەدا چەندین داتا و ڕیکۆردی تۆمار کردووە، شارەزایان پێیانوایە لە ئینگلتەرا مێژوویەکی پرشنگدار دەنووسێتەوە.…
Total
0
Share