چەند ویلایەتێكی ئەمریکا، سكاڵا لهسهر هەردوو کۆمپانیای گووگڵ و مێتا تۆماردهكهن و تێوەگلان لە گرێبەستێكی نایاسایی بۆ سەپاندنی هەژموونیان لە بازاڕی ڕیکلامکردن تۆمەتباریان دەکەن.
بهپێی ههواڵی میدیا جیهانییهكان، ژمارەیەک لە ویلایەتەکانی ئەمریکا سکاڵایەکیان لە دادگای نیویۆرک دژى ههردوو كۆمپانیاى گووگڵ و مێتا بەرزکردەوە و بەتۆمهتى تێوەگلان لە گرێبەستێکی هاوبەشی نایاسایی بەمەبەستی سەپاندنی هەژموونی خۆیان لە بازاڕی ڕیکلامکردن تۆمهتباریانى كردووه.
له سكاڵاكهدا باسلهوهكراوه، ههردوو كۆمپانیاكه هەوڵیانداوە لە ڕێگای دروستکردنی هاوپەیمانییەتییەک لەگەڵ فەیسبووک کۆنترۆڵی پشکی زۆری بازاڕی ڕیکلامکردنی جیهانی بکەن.
کۆنترۆڵکردنی بازاڕهكه لە رێگەی سیستەمێكی پێشکەوتووەوە ئەنجام دەدرێت کە تێیدا گووگڵ و فەیسبووک پشت بەو زانیارییە تایبەتانە دەبەستن کە بەکارهێنەر بەدوایاندا دەگەڕێت، ئهوكات ههردوو كۆمپانیاكه هەڵدەستن بە دانانی ئەو ڕیکلامانەی کە جێگەی بایهخى بەکارهێنەرن.
لە سکاڵاکەدا هاتووە، هۆکاری پێکهێنانی هاوپەیمانیەتییەکە بۆ ترسی گووگڵ دەگەڕێتەوە لەوەی کە بازاڕی ڕیکلامکردنەکە جۆرێکی لێبێت لە دەستی دەربچێت و وای لێبێت ئەوانەی لە ماڵپەڕەکان ڕیکلام دەکەن باج بە گووگڵ نەدەن.
لە ساڵی 2021، کۆمپانیای گووگڵ لە 28.6٪ی بازاڕی ڕیکلامکردنی جیهانی لەدەستداوە، کۆمپانیای فەیسبووکیش لەهەمانساڵدا لە 23.7٪ی بازاڕەکەی بەدەستەوە بووە.