ئەمریكا دەڵێت، “18 سیناریۆمان بۆ بەرپەرچدانەوەی ڕوسیا ئامادەكردووە، لەكاتێكدا ڕوسیا ئۆكرانیا داگیربكات”.
ڤیكتۆریا نولاند جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، وڵاتەكەی 18 سیناریۆی بۆ بەرپەرچدانەوەی ڕوسیا ئامادەكردووە ئەگەر ئەو وڵاتە ئۆكرانیا داگیربكات و وتی، “ئێمە و هاوپەیمانان ئامادەین بەشێوەیەكی خێرا ئازارێكی سەختی ڕوسیا بدەین ئەگەر هەر هەنگاوێكی دوژمنكارانە بنێت”.
ڕۆژنامەی فاینەنشاڵ تایمز دیداری لەگەڵ نولاند كردووە و ناوبراو ڕایگەیاندووە، ئەو سزایانەی ئەمریكا بەسەر ڕوسیادا دەیانسەپێنێت، جیاوازن لەو سزایانەی ئەوروپا بەسەر ئەو وڵاتەدا دەیانسەپێنێت، هەندێك جار كارەكە بۆ ئەمریكا سەختترە، هەندێك جیاری تریش بە پێچەوانەوەیە، بەبێ ئەوەی جۆری سزاكان ئاشكرابكات.
قسەكانی جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هاوكاتی لێدوانەكەی ئەمڕۆی جین ساكی، وتەبێژی كۆشكی سپی-ن كە ڕایگەیاند، “نیگەرانین لەوەی حكومەتی ڕوسیا ئامادەكاری بۆ داگیركردنی ئۆكرانیا دەكات”.
وتیشی، پێشبینیدەكەن داگیركارییەكە لەنێوان ناوەڕاستی ئەم مانگە و ناوەڕاستی شوباتی داهاتوودا بێت.