ڕوسیا نزیكبوونەوەی وادەی داگیركردنی ئۆكرانیا ڕەتدەكاتەوە

ئاڵای ڕوسیا و ئەمریكا

كۆشكی سپیی ئەمریكا دەڵێت، پێشبینی نزیكبوونەوەی داگیركردنی ئۆكرانیا لەلایەن ڕوسیاوە دەكات و باڵیۆزخانەی وڵاتەكە لە واشنتن ڕەتیدەكاتەوە.

جین ساكی، وتەبێژی كۆشكی سپی ڕایگەیاند، “نیگەرانین لەوەی حكومەتی ڕوسیا ئامادەكاری بۆ داگیركردنی ئۆكرانیا دەكات”.

وتیشی، پێشبینیدەكەن داگیركارییەكە لەنێوان ناوەڕاستی ئەم مانگە و ناوەڕاستی شوباتی داهاتوودا بێت.

وتەبێژەكەی كۆشكی سپی، بەڵگەی هەڵمەتە میدیاییەكان بۆ تۆمەتباركردنی ئۆكرانیا وەك ئامادەكارییەك بۆ هێرشێكی حەتمیی هێزەكانی ڕوسیا بۆسەر ئەو وڵاتە ناوبرد، سەرەڕای پلانە سەربازییەكانی ڕوسیا لە چەند هەفتەی ڕابردوودا.

لە بەرامبەردا باڵیۆزخانەی ڕوسیا لە واشنتن لێدوانەكانی كۆشكی سپی لەبارەی وادەی داگیركارییەكە بە زانیاریی شێوێنەر و فشاری میدیایی ناوزەددەكات.

باڵیۆزخانەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت، دەسەڵاتدارانی ئەمریكا ئەم جۆرە لە سیناریۆیان داڕشتووە و وادەكەیان دیاریكردووە بەبێ خستنەڕووی هیچ بەڵگەیەك.

هەروەك داوای لە ئەمریكا كرد بە وردیی كار لەسەر گەرەنتییە ئەمنییەكان لەسەر بنەمای ڕەشنووسی پەیماننامەكان كە ڕوسیا پێشكەشیكردووە بكات و دووپاتیكردەوە، “مۆسكۆ پشتیوانیی چارەسەرە دیپلۆماسییەكان دەكات بۆ سەرجەم كێشە نێودەوڵەتییەكان”.

بابەتی پێشتر

هێرشەكانی بەغداد.. ‏هۆشداری لە توندوتیژیی نوێ و پەرتبوونی زیاتری ماڵی شیعی

بابەتی دواتر

بەفربارینەكەی سبەینێ كام ناوچە و شارانە دەگرێتەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بەیانی ئەمڕۆ، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 76…
Total
0
Share