ڤیدیۆ.. جۆبایدن ڤاکسینی کۆرۆنای بەکارهێنا

سەرۆکی هەڵبژێردراوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پەخشی ڕاستەوخۆی تەلەڤزیۆنەکاندا ڤاکسینی کۆرۆنای بەکارهێنا و ڕایگەیاند، هیوادارە خەڵکی ئەمریکا بڕوای تەواویان بە سیستمی پزیشکی وڵاتەکەیان هەبێت.

جۆبایدن، دوێنێ 21ی کانونی یەکەم،  لە کاتی وەرگرتنی ڤاکسینەکەی کۆمپانیای فایزەردا ڕایگەیاند، “من بۆیە ویستم بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ ڤاکسینەکە بەکاربهێنم تا ببێتە هاندەرێک بۆ ئەمریکییەکان ڤاکسینەکە دەتوانن بەکاربهێنن و دوودڵ نەبن”.

پێشتر جۆبایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی  ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، دوای 100 ڕۆژ لە چوونی بۆ کۆشکی سپی 100 ملیۆن دۆز لە ڤاکسینی کۆرۆنا دەکڕێت و بەسەر ئەمریکیەکاندا دابەشدەکرێت.

خۆ کوتانی بایدن لە پەخشی ڕاستەوخۆی تەلەڤزیۆنیدا لە چوارچێوەی هەڵمەتێکدایە کە سیاسی و بەرپرسەکانی ئەمریکا ڤاکسینەکە وەردەگرن تاببێتە هۆی هاندانی ئەمریکییەکان بۆ وەرگرتنی ڤاکسین و بڕوابوون بە سیستمی تەندروستی ئەو وڵاتە.

پێشتریش لە هەمان چوارچێوەدا مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە پەخشی ڕاستەوخۆی تەلەڤزیۆنەکاندا ڤاکسینەکەی کۆمپانیای فایزەری وەرگرت.

بابەتی پێشتر

لایەنە ئەرێنییەكانی دابەزینی نرخی دینار

بابەتی دواتر

ڤایرۆسە نوێیەكەی كۆرۆنا لە عێراق دەركەوتووە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێک لە نوێنەرانی خامنەیی کوژرا

دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران رایانگەیاندووە، لە هێرشێکدا ئەمڕۆ چوارشەممە لە پارێزگای مازندەران ئایەتوڵا عەباس عەلی سولەیمانی کوژرا. ئاژانسی…
Total
0
Share