تەندروستیی جیهانی: ئەوروپا بووەتە ناوەندی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا

زیاتر لە 40 گۆڕانكاری پەیوەندیدار بە زنجیرەی ئۆمیكرۆن تۆماركراون

بەرپرسێكی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، ئەوروپا بووەتە ناوەندی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا، گۆڕاوی دەلتا لە ئەوروپا بەربڵاوبووە.

بەرپرسەكە كە ناوی نەهێنراوە، دەشڵێت، تائێستا زۆر شت هەن كە لەبارەی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن-ەوە نایانزانین، بەڵام هیچ هۆكارێكمان نییە بۆ ئەو باوەڕەی ماوەی مانەوەی ئۆمیكرۆن جیاواز دەبێت لەهەر گۆڕاوێكی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

دووپاتیشیكردەوە، پێویستە خەڵك بەردەوامبن لە پۆشینی دەمامك و پابەندبوون بە لێكدووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی و پاكوخاوێنیی كەسی تەنانەت دوای وەرگرتنی ڤاكسین-یش.

بەپێی وتەی ئەو زیاتر لە 40 گۆڕانكاری پەیوەندیدار بە زنجیرەی ئۆمیكرۆن تۆماركراون و ئاماژەی بەوەشكرد، “هیچ بەڵگەیەك نییە لەسەر پاشەكشەی كاریگەریی ڤاكسینەكان بەهۆی گۆڕاوی ئۆمیكرۆنەوە، باوەڕمانوایە پێویست بە پەرەپێدان و دروستكردنی ڤاكسینێكی نوێ ناكات، بەڵكو دروستكەرانی ڤاكسینەكان تەنها پێویستیان بە هەندێك گۆڕانكاریی سادە بەسەر ڤاكسینەكانی ئێستادا هەیە.

س: ڕۆیتەرز + RT

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قەیرانی ئاووهەوا ئاڵای مەترسیداریی سوور بەرزدەکاتەوە.. کارەسات هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات

توێژینەوەیەکی ئیدارەی نیشتمانیی ئەمریکی بۆ گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا و دەریاکان ئاشکرایکردووە، لە ماوەی 30 ساڵی داهاتوودا ئاستی ئاوەکانی دەوروبەری…
Total
0
Share