تیمی پزیشكیی یانەی پاریس سان جێرمان ئاشكرایكرد، دینیس فرانكی-ی گۆڵپارێز تووشی كۆرۆنا بووە و یاریزانەكانی تریش خراونەتە ژێر چاودێرییەوە.
لەماوەی ڕابردوودا هەریەك لە یاریزانان مێسی و دی ماریا و دراكسلەر و دۆناڕوما و پیرێرا بەهۆی كۆرۆناوە لە یانەكە دووركەوتنەوە.
پاش چاكبوونەوەی ئەو یاریزانانە، تیمی پزیشكی هەڵمەتێكی تری پشكنینی ئەنجامدا و دەركەوت دینیس فرانكی پۆزەتیڤە.
جگە لە فرانكی، هەردوو یاریزان لیۆنێل مێسی و نێیمار لەژێر چاودێریی پزیشكیدان و چوونەتە قۆناغی چارەسەری كۆتاییەوە.
پێشبینی دەكرێت مێسی لە هەفتەی داهاتووەوە بگەڕێتەوە بۆ یاریكردن و نێیماریش دەكەوێتە مانگی شوبات، بەڵام ئەگەر زۆرە بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید یاریبكات لە قۆناغی 16ی یانە پاڵەوانەكان.