بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەوڵێك هەبووە بۆ هێرشی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆسەر بنكەی ئاسمانیی بەلەد، بەڵام پووچەڵكراوەتەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، لەکاتژمێر 6:10 خولەکی بەرەبەیاندا سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە بنكە ئاسمانییەكە لە پارێزگای سەڵاحەدین نزیكبوونەتەوە، بەڵام بە چاوی ئاسایی بینراون لەلایەن ئەو هێزانەی پاراستنی شوێنەكەیان خراوەتە ئەستۆ.
شانەی ئەمنی دەڵێت، هێزەكانی بنكەكە تەقەیان لە بێفڕۆكەوانەكان كردووە و ناچار بە هەڵاتنیان كردوون.