عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دەڵێت، “هەڵبژدارنەكەی ئەمریكا، “نمایشە” و ئەنجامەكانی بۆ ئێران گرنگ نین.”
لە تویتێكدا ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران نووسیویەتی، “چ نمایشێكە! هەردووكیان بە یەكتر دەڵێن لەم هەڵبژاردنەدا زۆرترین ساختەكاری لە مێژووی ئەمریكا دا كراوە. كێش وابڵێت؟ سەرۆكی ئێستای ئەمریكا.”
لە تویتەكەی خامنەیی دا هاتووە، “لە بەرامبەردا، ڕكابەرەكەی دەڵێت ترەمپ دەیەوێت هەڵبژاردنەكە ساختە بكات، ئەمەیە هەڵبژاردن و دیموكراسی لە ئەمریكا.”
دەشڵێت، “هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا ساختەترین هەڵبژدارنە لە جیهاندا، ئەوەش بە دانپێدانانی هەردوو كاندیدەكە.”
ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، لە كۆتایی تویتەكەیدا ڕایگەیاندووە، “بۆ ئێران جیاوازیی نییە كێ براوەی هەڵبژاردنی ئەمریكا دەبێت، ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی سەرۆكی داهاتووی ئەمریكا، درێژە بە سیاسەتی خۆی دەدات. سیاسەتی ئێمە بەرامبەر بە ئەمریكا پێشتر بیری لێكراوەتەوە و ڕوونە، گۆڕینی سەرۆكەكان لە ئەمریكا گۆڕانكاری بەسەردا نایەت.”