هه‌ڵوێستى چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵی

چێوەی هەماهەنگیی شیعەکان بڕیاری ڕاگرتنى كارەكانی ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌ “سەرکەوتنی دیموکراسییەت و سەروەریی بڕیاری دادگا ناوده‌بات”.

مەهدی تەقی ئامرلی، سه‌ركرده‌ له‌ چێوەی هەماهەنگیی شیعەکان له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌ كردووه‌، “بڕیارەکەی دادگا بۆ هەڵپەساردنی کاری دەستەی سەرۆکایەتیی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، سەرکەوتنێکی ڕاستەقینەیە بۆ دیموکراسی و نیشانەی سەربەخۆیی و سەروەریی دەسەڵاتی دادوەرییە”.

سه‌ركرده‌كه‌ى چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى ده‌شڵێت، “باوەڕی تەواومان بە دادگا و بڕیارەکانی هەیە و ڕێزی بڕیارەکانی دەگرین”.

ته‌قی، ئومێدی ئه‌وه‌شی هه‌یه‌ کە دادگاكه‌ بۆ خه‌ڵكى ڕاستبكاته‌وه‌ كه‌ ئەوەی لە یەکەم دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ڕوویدا هه‌ڵه‌یه‌.

ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ دێت، ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی لەسەر سکاڵایەکی پەرلەمانتاران مەحمود مەشهەدانی و باسم خشان، بڕیاری دا کارەکانی دەستەی سەرۆکایەتیی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بە شێوەیەکی کاتی هەڵپەسێردرێن.

بابەتی پێشتر

كۆشكى سپی: به‌هۆی تره‌مپه‌وه‌ ئێران توانا ئه‌تۆمییه‌كانى به‌رزكرده‌وه‌

بابەتی دواتر

پۆلیسی پۆڵەندا ڤیدیۆی دزەکردنی 15 کەسی عێراقیی لە سنوورەکانی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share