كۆشكى سپی: به‌هۆی تره‌مپه‌وه‌ ئێران توانا ئه‌تۆمییه‌كانى به‌رزكرده‌وه‌

وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هۆکاری بەرزبوونەوەی ئاستی توانا ئەتۆمییه‌كانى ئێران و خێراکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی، به‌هۆی کشانەوەی دۆناڵد ترەمپ لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئەو وڵاتەدا بوو.

جین ساکی وتەبێژی کۆشکی سپی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند، کۆبوونەوە ئەتۆمییەکان لە ڤیەننا لەگەڵ ئێران درێژەیان هەیە و لە ئێستاشدا دانوستاندن بەردەوامە.

ساکی ڕەخنەی لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پشووی ئەمریکا گرت و وتی، لە ئێستادا توانا و هێزی ئەتۆمیی ئێران زیادیکردووە، لە هەموو جیهاندا جەنگی بریكارێتی دەکات، ئەگەر سەرۆکی پێشووی ئەمریکا (دۆناڵد ترەمپ) بێباکانە و بێبیرکردنەوە لە هەنگاوی دواتر لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی نەکشایەتەوە، هیچ کام لەمانە ڕوویان نەدەدا”.

“بە کشانەوەی ترەمپ لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، ئیدی ئەمریکا چاودێریی کارە ئەتۆمییەكانی ئێرانی نەکرد”، وەك وته‌بێژه‌كه‌ى كۆشكى سپی ڕایگەیاند و جه‌ختیشیكرده‌وه‌، “ئیداره‌كه‌ى بایدن له‌ ئێستادا هەوڵدەدات بۆ سەرلەنوێ بنیادنانەوەی ئەو پەیوەندییانە و دووبارە گەڕانەوە بۆسەر مێزی گفتوگۆ”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپای ئیسرائیل: شەپۆلێکی نوێی هێرش بۆسەر تاران دەستیپێکرد

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، شەپۆلێکی دیکەی هێرشی بەرفراوانیان بۆسەر تاران دەستپێکردووە. بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
زیاتر ببینە

سوریا هەڕەشەی وەڵامدانەوەی “هەڵسوكەوتە دوژمنكارییەكانی توركیا” دەكات

بەرپرسێكی حكومەتی دیمەشق ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی ئەو مافەی دەستوور و یاسای سوریا فەراهەمیكردووە بەكاردەهێنێت بۆ وەڵامدانەوەی “هەڵسوكەوتە دوژمنكارییەكانی توركیا”…
زیاتر ببینە

پەیامی پیرۆزبایی بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە بڵاوکردەوەو وێڕای پیرۆزبایی، ڕایگەیاند، “ئەرکی…
Total
0
Share