سوپاى عێراق له‌ چه‌ند قۆڵێكه‌وه‌ ئۆپه‌راسیۆنى دژى داعش ده‌ستپێكرد

سوپاى عێراق له‌ پارێزگاكانى ئه‌نبار و دیاله‌ له‌ چه‌ند قۆڵێكه‌وه‌ ئۆپه‌راسیۆنیان له ‌دژى چه‌كدارانى داعش ده‌ستپێكردووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی میدیا عێراقییه‌كان، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ سوپاى عێراق له‌ پارێزگاكانى ئه‌نبار و دیاله‌ ئۆپه‌راسیۆنیان بۆ له‌ناوبردنى پاشماوه‌كانى چه‌كدارانى داعش ده‌ستپێكردووه‌ و چه‌ندین حه‌شارگه‌ى چه‌كداره‌كانیان له‌ناوبردووه‌.

باسیان له‌وه‌ش كردووه‌، هه‌ر له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك چه‌ك و ئۆتۆمبێلى چه‌كدارانى داعشدا گرتووه‌.

هاوكات هێزه‌ عێراقییه‌كان له‌ بیابانه‌كانى ئه‌نبار سێ مۆڵگەی‌ چه‌كدارانى داعشیان خاپووركردووه‌.

جموجۆڵی چه‌كدارانى داعش له ‌ماوه‌ى ڕابردوودا له‌ هه‌ردوو پارێزگاكه‌ ڕووی له‌ زیادبوون كردبوو، چه‌ند جارێك هێرشیانكردبووه‌سه‌ر هێزه ‌ئه‌منییه‌كان.

بابەتی پێشتر

ڤێلانس جگە لە کۆتینیۆ یاریزانێکی پێشووی بەرشلۆنەی کڕی

بابەتی دواتر

كۆشكى سپی: به‌هۆی تره‌مپه‌وه‌ ئێران توانا ئه‌تۆمییه‌كانى به‌رزكرده‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

موعین کازمی: بە تەوتینكردنی مووچە عیراق پابەند دەبێت بەپێدانی مووچەی فەرمانبەرانی سلێمانی هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق

ئەندامێکی عەرەبی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دڵنیایی دەداتە فەرمانبەرانی سلێمانی کە تەوتینکردنی مووچەکانیان چارەسەری کێشەی مووچە دەکات…
Total
0
Share