له‌ سلێمانى باندێكى فێڵكردن ده‌ستگیركرا

به‌شى پۆلیسى دوكان باندێكى فیڵكردنیان ده‌ستگیركرد كه‌ ئۆتۆمبێلی خۆیان ده‌سووتاند و پاره‌یان له‌ هاوڵاتییان كۆده‌كرده‌وه‌ .

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانى بڵاویكرده‌وه‌، “دواى ئه‌وه‌ى بنكه‌ى پۆلیسى خه‌له‌كان ئاگاداركرایه‌وه‌ له ‌بوونى ڕوداوێكى سووتانى ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر ڕێگاى دوكان – ڕانیه‌، پاش چوونى هێزه‌كانى پۆلیسى دوكان و به‌رگریى شارستانى بۆ شوێنى ڕوداوه‌كه‌، ده‌ركه‌وت كه‌ ئۆتۆمبێلێكى جۆرى میتسیوبوشى ژماره‌ى نه‌ینه‌وا به‌ته‌واوه‌تى سووتاوه‌”.

باسی له‌وه‌ش كردووه‌، شۆفێره‌كه‌ى به‌ناوێكى خوازراوه‌وه‌ خۆى وه‌ك پێشمه‌رگه‌ ناساندووه‌ و سێ كه‌سى تریش له‌ شوێنى ڕووداوه‌كه‌ بڕى 5 ملیۆن و 794 هه‌زار دینارى عێراقى و 320 دۆلار و 50 یۆرۆیان له ‌ڕێبوارانى ئه‌و شه‌قامه‌ بۆ شۆفێرى ئۆتۆمبێله‌ سووتاوەكه‌ كۆكردووەته‌وه‌ .

هه‌ر به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، بەھۆی گومانیان لە ڕووداوەکە، مه‌فره‌زه‌كانى بنكه‌ى پۆلیسى خه‌له‌كان ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه‌ى وردیان ده‌ستیپێكرد و زانرا كه‌ خاوه‌نى ئۆتۆمبێله‌كه‌ ناوى (م ، خ ، أ له‌دایكبووى 1992) دانیشتووى قه‌زاى ئاكرێیه‌ و پیشه‌ى پێشمه‌رگه‌ نییه ‌و به‌ناوى پێشمه‌رگه‌وه‌ ئه‌م كاره‌ى كردووه‌ و پۆشاكى پێشمه‌رگەى له‌به‌ركردووه‌، ئه‌و كه‌سانه‌شى كه‌ پاره‌كه‌یان بۆ كۆكردووەته‌وه‌ شه‌ریكى تاوانه‌كه‌ى بوون و ئۆتۆمبێله‌كه‌ش به ‌نرخێكى هه‌رزان كڕیویانه ‌و خۆیان سووتاندوویانه‌ .

پۆلیسی سلێمانى ئاشكراشیكردووه‌، ئه‌و باندە چه‌ند جارێك ئه‌و تاوانه‌یان ئه‌نجامداوه‌ له “‌به‌حركه‌، سه‌نگه‌سه‌ر و چه‌ند پارێزگایه‌كى تر و له‌ كاتى لێكۆڵینه‌وه‌شدا دانیان ناوه‌ به‌ تاوانه‌كانیاندا”.

بابەتی پێشتر

ئەڵمانیا زۆرترین ژمارەی داوای پەنابەرێتی لە ساڵی 2017ەوە تۆماردەكات

بابەتی دواتر

دادگای فیدراڵی كاری دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی ڕاگرت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تونێلی پێشڕەو دادەخرێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، بۆ ماوەی چوار شەو تونێلی پێشڕەو دادەخەن. لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانیدا هاتووە، تونێلی…
Total
0
Share