پارێزگاری هەولێر بۆ هاوڵاتیان: هاتوچۆ سنووردار بکەن

پارێزگارى هه‌ولێر داوا له‌ هاوڵاتییان ده‌كات هاتوچۆ سنووردار بكه‌ن و ئه‌وه‌ی کاری زۆر گرنگی نه‌بێ نه‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌.

له‌ په‌یامێكدا ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر ده‌ڵێت، “له‌پێناو سه‌لامه‌تی خۆتان و گه‌یشتنی تیمه‌کانمان بۆ شوێنی پێویست، ئه‌وه‌ی کاری زۆر گرنگی نه‌بێ، هاتوچۆتان سنوورداربکه‌ن”.

ده‌شڵێت، له‌ ئێستادا به‌شێک له‌ شه‌قامه‌ گشتیه‌کان هاتوچۆ تێیدا وه‌ستاوه‌.

له‌ به‌شێكى دیكه‌ى په‌یامه‌كه‌دا هاتووه‌، “به‌پێی پشبینیه‌کان بارانبارینی به‌ لێزمه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.”

بۆیه‌ پارێزگارى هه‌ولێر داواكاره‌ هاوڵاتییان بۆ هه‌ر بابه‌تێکی پێویست، په‌یوه‌ندیی به‌ شاره‌وانی و به‌رگری شارستانی و پۆلیس و نزیکترین فه‌رمانگه‌ی خزمه‌تگوزاریی بکه‌ن”.

ئومێد خۆشناو جه‌خت له‌وه‌شده‌كاته‌وه‌، ته‌واوی تیمه‌کان له‌ ئاماده‌باشیدان.

بابەتی پێشتر

پێویستە بەرامبەر بەچی سوپاسگوزار بین؟

بابەتی دواتر

ڕێژه‌ى بارانبارینى 24 كاتژمێرى ڕابردوو بڵاوكرایه‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share