نەتەوە یەكگرتووەكان 11 وڵات لە مافی دەنگدان بێبەشدەكات

بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك

ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان مافی دەنگدانی 11 وڵاتی لە كۆمەڵەی گشتی هەڵپەسارد بەهۆی نەدانی شایستەی ساڵانە بەپێی ئەحكامی ماددەی 19ی پەیماننامەی نەتەوە یەكگرتووەكان.

لە ماددەی 19ی پەیماننامەكەدا هاتووە، ئەگەر ئەندامی نەتەوە یەكگرتووەكان دوابكەوێت لە دانی شایستەكان، مافی دەنگدان لە كۆمەڵەی گشتی لەدەستدەدات.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكە ئەو پارەیەی لەسەر وڵاتانی پەیوەندیدارە لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا 2021 و 2020 نەدراون.

لیستی وڵاتانی هەڵپەسێردراو لە مافی دەنگدان بریتین لە (ئەنتیگوا و بربودا، دوورگەكانی مانگ، كۆنگۆ، گینیا، ئێران، بابوا گینیای نوێ، ساوتومی و برینسیب، سۆماڵ، سۆدان، فانتوا و ڤەنزوێلا).

نەتەوە یەكگرتووەكان بڕی پارەی سەر ئەستۆی هەندێك لە وڵاتانیشی دیاریكردووە، ئێران 18 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە، سۆدان لە 300 هەزار دۆلار نزیكدەبێتەوە، سۆماڵ پارەكەی ئەستۆی نزیكەی 1.5 ملیۆن دۆلارە، دوورگەكانی مانگ بە زیاتر لە 412 هەزار دۆلار دەخەمڵێندرێت.

لەگەڵ ئەوەشدا بڕیارەكە ڕێگەی بە سێ وڵات، كە بریتین لە دوورگەكانی مانگ و سۆماڵ و ساوتۆمی و بریسنیب، داوە تا كۆتایی دانیشتنی 76ی نەتەوە یەكگرتووەكان دەنگبدەن.

ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان پشت بە پاڵپشتیی دارایی وڵاتانی ئەندام كە بەشێوەی پارەدانی ساڵانەیە، یان هاوكاریی وڵاتان بۆ دامەزراوەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان دەبەستێت.

بابەتی پێشتر

سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەگەری بەفربارین لە سەنتەری شارەكاندا هەیە

بابەتی دواتر

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی چاڤی دوای كلاسیكۆ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share