بۆ پەرەپێدان بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی محەمەد بن سەلمان داوای هاوکاری لە جۆ بایدن دەکات

رۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تاوتوێی مەرجەکانی بەستنی پەیماننامەی بەرگریی هاوبەش لەگەڵ سعودیە دەکات هاوشێوەی ئەو رێکەوتنە سەربازیانەی لەگەڵ ژاپۆن و کۆریای باشوور بەستوویەتی.

رۆژنامەکە لە راپۆرتێکدا ئاشکرایکردووە، ئیدارەی ئەمریکا دەیەوێت لە رێگەی ئەو رێکەوتنەوە سعودیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە، لە بەرامبەردا وڵاتەکەی پابەنددەبێت بە هاوکاریی سەربازی لە هەر کاتێکدا سعویە رووبەڕووی هەر هەڕەشەیەک ببێتەوە.

بە رای بەرپرسانی ئێستا و رابردووی ئەمریکا، محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە رێکەوتنەکەی لە دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سعودیە بەلاوە گرنگترە.

بن سەلمان داوایکردووە، هاوکاریی وڵاتەکەی بکرێت لە پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی بۆ مەبەستی مەدەنی، لە بەرامبەردا بەشێک لە بەرپرسانی ئەمریکا ترسیان لە داواکەی هەیە و کە بەرنامە بۆ مەبەستی سەربازیی و رووبەڕووبوونەوەی ئێران بەکاربهێنێت.

بە گشتیی رێکەوتنی ئەمریکا و سعودیە لەلایەن کۆنگرێسەوە قبوڵکراو نییە و بەشێک لە کۆنگرێسمانەکان پێیان وایە، سعودیە و شازادەکەی هاوبەشێکی متمانەپێکراو نین گرنگی بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و مافەکانی مرۆڤ نادەن.

 

بابەتی پێشتر

یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە تشرینی دووەم جێبەجێ دەکرێت

بابەتی دواتر

سامانە ئاوییەکان: کەمبوونەوەی ئاو لە عێراق بە جۆرێکە هاوشێوەی نەبووە لە مێژوودا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چین: سەربەخۆیی تایوان واتا جەنگ

لە چوارچێوەی زیادبوونی ناكۆكییەكانی دەریای باشووری چین، حكومەتی پەككین هەڕەشەكانی دەربارەی دۆسیەی تایوان چڕدەكاتەوە. وۆ چیان، وتەبێژی وەزارەتی…
Total
0
Share