حكومەتی نوێی ئەڵمانیا بڕیاریدا ئەركی سوپای وڵاتەكەی لە عێراق بۆ ماوەی 9 مانگ درێژبكاتەوە و پێداچوونەوە تەواو بە ئەركەكانیدا بكرێت، لەگەڵ دوورخستنەوەی سوریا وەك ناوچەی پرۆسە ئەمنییەكانی سوپای وڵاتەكەی.
ئەنجومەنی وەزیرانی ئەڵمانیا ئەمڕۆ ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر درێژكردنەوەی ئەركی سوپای ولاتەكەی لە عێراق بۆ ماوەی 9 مانگی دیكە، لەگەڵ هەمواری ئەو ڕێگەپێدانەی بە سوپا دراوە لەم ئەركەدا.
شتیڤن هیبشترایت، وتەبێژ بەناوی حكومەت لە بەرلین پاش كۆبوونەوەكە وتی، درێژكردنەوەكە تا 31ی تشرینی یەكەمی داهاتوو دەبێت.
ئەوەشی وت، بۆ ئەو ئەركە پشت بە نزیكەی 500 سەرباز دەبەسترێت.
بڕیارە پێداچوونەوە بە ئەركی سوپا لەلایەن پەرلەمانی ئەڵمانیاوە بكرێت. هەروەك لە هەموارەكەدا سوریا لەچێوەی ئەركی سوپای ئەڵمانیدا دووردەخرێتەوە.