كەشناسیی هەرێم: باران و بەفربارین دەستپێدەكاتەوە

لە نیوە شەوەوە ئاسمانی هەرێم هەرێم بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و بارانبارین دەستپێدەكاتەوە، لە ناوچە شاخاوییەكانیش پێشبینی بەرفربارین دەكرێت، بەپێی ئەو پێشبینییانەی كەشناسیی هەرێم بڵاویكردووەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، پێشبینى دەکرێت لەدوای نیوەشەو و سبەى پێنجشەممە ئاسمانى هەرێم هەوری تەواو بێت لەگەڵ دەستپێکردنى بارانبارین لە ناوچەکانى باکوور و ڕۆژئاوای هەرێم لە کاتەکانى بەیانى زوودا، پاشان بارانبارینەکە زیاددەکات بۆ بارانى مامناوەند و لە کاتەکانى پێش نیوەرۆ سەرجەم ناوچەکانى هەرێم دەگرێتەوە و هەورە تریشقەشى لەگەڵ دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، لەکاتەکانى دوانیوەڕۆ و شەودا کاریگەرییەکەى زیاتر لەسەر ناوچەکانى ڕۆژهەڵاتى هەرێم و ڕاپەڕین و گەرمیان دەبێت و بەفریش لە ناوچە شاخاوییەکانى باکوور دەبارێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەگەر هەیە سبەى بەیانى هەندێک کات ئاستى بارانبارین بگۆڕێت بۆ بارانى بەلێزمە و بەهۆیەوە بۆ (3-4) كیلۆمەتر كەمدەبێتەوە.

پێشتر كه‌شناسیی هەرێم بڵاویكردەوە، کاریگەریى ئەو شەپۆلە بەردەوامیی هه‌بێت تا ‏ڕۆژى دووشەممەی هەفتەی داهاتوو، ڕۆژى شەممەی هەفتەی داهاتووش بارستە ‏هەواییەکى ساردى “سێبیری” ڕوو لە ناوچەکە دەکات و پلەکانى گەرما زیاتر ڕوو لە ‏نزمبوونەوە دەكەن.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: هەر شۆفێرێک سەرپێچیی ڕێنماییەکانی کرد ڤیدیۆی تۆماربکەن و بۆمان بنێرن

هاتوچۆی سلێمانی، ڕایگەیاند، هەر شۆفێرێک سەرپێچیی ڕێنماییەکانی کرد ڤیدیۆی تۆماربکەن و بۆمان بنێرن. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، ڕایگەیاند، بەمەبەستی…
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی بە تۆمەتی “دزیكردن” كەسێكی دەستگیر كرد

پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكرد، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردووە، كه‌ “دوو تاوانی‌ دزیكردنی‌ ئه‌نجامداوە” و پیشەی گواستنه‌وه‌ی‌ كه‌لوپه‌ل بووە به ‌عه‌ره‌بانه‌ لەناو…
Total
0
Share