پارێزگاری بەغداد بڕیاریدا بە ڕێگەپێدان بۆ سەرجەم دامودەزگا حکومییەکانی پارێزگاکە بۆ کەمکردنەوەی دەوامی ڕۆژانەیان بەهۆی بڵاوبوونەوەی زۆری کۆرۆنا و گۆڕاوی ئۆمیکرۆنەوە.
بەپێی نووسراوێکی فەرمیی نووسینگەی پارێزگاری بەغداد، کە گشتاندنی بۆ سەرجەم دامودەزگاکانی سەر بە پارێزگاكە کردووە، هاتووە، “بەتێڕوانین لە دۆخی ئێستا و بڵاوبوونەی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن، بڕیارماندا بەڕێژەی 50%ی دەوامی سەرجەم فەرمانگەکانی سەر بە پارێزگاكە کەمبکرێتەوە”.
ڕاشیگەیاندووە، “پابەنددەبین بە ڕێنمایی و ڕێکارە ڕاگەیەندراوەکانی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتیی عێراق”.