ڕیاڵ مەدرید سێ یاریزان دەفرۆشێت

ڕیاڵ مەدرید لەم هاوینەدا ئەلڤارۆ ئۆدریۆزۆلا و خیسۆس ڤایخۆ و فێرلاند مێندی دەفرۆشێت، بەو مەرجەی گرێبەستی گونجاویان پێبگات.

ڕۆژنامەی ئەتلەتیکی ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە، ئۆدریزۆلا و ڤایخۆ و فێرلاند مێندی بوونەتە زیادە لە پێکهاتەی ڕیاڵ مەدرید، سەرۆکایەتی یانە دەیەوێت بەهەرشێوەیەک بێت بیانفرۆشێت.

ئۆدریۆزۆلا وەرزی ڕابردوو هیچ یارییەکی بۆ ڕیاڵ مەدرید نەکردووە، لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکاندا تەنها لە شەش یاریدا ناونووسکراوە.

ڤایخۆ بە هەمانشێوە تەنها لە چوار یاریدا بەشداریکردووە، تەنانەت ژمارەی درێسەکەی بەخشراوە بە جوود بێلینگام.

فێرلاند مێندی فەرەنسیش گرفتاری پێکانە یەک لەدوا یەکەکان بووە، چاوەڕواندەکرێت دوای کڕینی فران گارسیا چانسی یاریکردنی پێنەدرێت، لەنێو ئەو سێ یاریزانەشدا ئەگەرێکی لاواز هەیە فەرەنسییەکە بەردەوامبێت.

بابەتی پێشتر

قەتەر (100) ملیۆنی پێشکەشی بەرشلۆنە کردووە

بابەتی دواتر

هاری کەین مکوڕە لەسەر بایرن میونشن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە نێوان زێدان و مارسێلۆ چی ڕوودەدات؟

بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی غەڕناتە، زینەدین زێدان بانگهێشتی مارسێلۆی بەرازیلی نەکرد، ئەم بڕیارەش لەنێو میدیاکانی ئیسپانیا سەدایەکی بەهێزیدایەوە. ڕۆژنامەی مارکای…
Total
0
Share